درۆی لامەركەزی لەكابینەی نۆدا

ڕێکەوت زەکی

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
  29/12/2020  |    702 جار خوێندراوەتەوە

١/ بەهەوڵێكی هەمەلایەنە لەمساڵدا دواجار لامەكەرزی ئیداری و دارایی بووە پرۆژەی (ی.ن.ك)، بەڵام بۆ مێژوو داكۆكیكار و پشتیوانی پرۆژەكە بەڕیز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆك بوو، مەبەستی سەرەكی پرۆژەكەش بەكارهێنانەوەی داهاتی ناوچەكان بۆ خزمەتی خەڵكەكەیان.

٢/ دوای جەولەیەك لە دانوستان لەنێوان یەكێتی و پارتی  و گۆڕان، یەكێتی وەك خاوەن و داكۆكیكار پرۆژەكەی خۆی دایە لایەنی بەرامبەرو كۆتایی ئەمساڵی وەك دوا وادە دانا بۆ پارتی بەمەبەستی دەركردنی پەیڕەوێك لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداری و دارایی، دواتریش هەمواركردنەوەی یاسای ٣ لەپەرلەمانی كوردستان، پارتی بەمە قایل بوو، هەروەها لەهەموو كۆبونەوە ڕەسمیەكان لەگەڵیان و دیدارە میدیاییەكانی سەرۆكی حكومەت قسەیەك هەبوو كە لامەركەزی خۆی لە بەرنامەی كابینەكەدایە، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ دیاربوو كەئەوەی پارتی دەیڵێت كات كوشتنە لامەركەزی لەكابینەی ٩ دا تەنها درۆیەكی تایپ كراوی سەركاغەزەو لەدەمی سەرۆكی حكومەتەوە دێتە دەرێ، بەدەلیلی ئەوەی بەم دواییانە چەندین نوسراوی ئیمزاكراو دەركران كە دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی پرۆژەی وەزارەتەكان دەداتە تەنها شەخسی سەرۆكی حكومەت! دەسەڵاتی مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنان لەپارێزگاكان دەداتە تەنها سەرۆكی حكومەت!، كەبەندە خۆم پاراستوە لەبڵاوكردنەوەو قسە لەسەركردنیان تەنها بۆ ئەوەی كەشی مفاوەزەكان لەسەر لامەركەزی تێكنەچێت.

٣/ ئێستا كەڕۆژەكانی كۆتایی ساڵە، پارتی بەحەملەیەكی ئیعلامی بۆ سەر كاك لاهور وەك هاوسەرۆكی یەكێتی و پاڵپشت و داكۆكیكاری لامەركەزی ئیداری و دارایی دەیەوێت پرۆژەكە بمرێنێت، دەیەوێت كەشەكە بەجۆرێك تێكبدات هیچ لایەك لامەركەزی بیرنەمێنێت، دەشیەوێت بڵێت لامەركەزیمان ناوێت و جێبەجێی ناكەین، دەشزانێت یەكێتی دوای كۆنگرەی چوار یەكێتیكەی پێشتر نییە بۆ مامەڵە، بەڵام دەشبێ یەكێتی ئەوە بزانێ پەلاماردانی لاهور شێخ جەنگی پەلاماردانی هەموو یەكێتی و پەلاماردانی لامەركەزیشە.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

زیاتر