وائەمجارەش ناردماننەوە ماڵەوە؟

ڕێکەوت زەکی

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
  12/12/2020  |    771 جار خوێندراوەتەوە
لەڕەگەوە کێشەی دارایی و موچە چارسەرنەبێت وا ئەمجارەش بەھێز بەو خەڵکە ناڕازیەمان چۆڵکرد، ئەی مانگیێک و دوانیتر؟  لەڕۆژێکیتردا خۆپیشاندان ھەر دەستپێدەکاتەوە.

 خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانە سوتانی فەرمانگەی حکومی و بارەگای حزبی و خوێن ڕشتنەکەی لێدەرکەی ئەویتری داوای ڕەوان،  نابێت وەک یەکێتی کارێک بکەین خۆمان بەدژی ئەو داوایانە دەرکەوین لەکاتێکدا خەڵک و کادری خۆمانن لە ناڕەحەتی و کێشەدان، مەگەر چەند ڕۆژ پێش ئێستا ھاوسەرۆکێک لەبەغداو یەکێکێتریان لەھەولێر نەبون بۆ چارەسەری ئەو کێشانە،  ئێستاش سەرۆکی وەفدە حکومیەکەی بۆ چارەسەری ھەمان کێشە لەبەغدا ھەر یەکێتییە، لەبەرئەوە ناکرێت ساحەی دیفاع لەو ڕەشوڕوتە چۆڵ کەین لەکاتێکدا خۆمان خەریکی حەلین!

ئەوە ئەو غرورە بەرچاو کورتەیە کەبە کوردی بەیاسای قەرز ئەڵێت خەنجەری پشت و دوای ٣ حەفتەش بەعەرەبی وەزارەتی دارایی ئەڵێت پابەندی ناوەڕۆکەکەی دەبین،  بەڕاستی من ئەگەر بەردێکم پێبێت ئەیگرمە ناوچەوانی ئەوەی ئەندازیاری ئابوری سەربەخۆو کەتنی ڕیفراندۆم بوو چونکە ئەمە دەرەنجامی ئەو کەتنان و ناڕەوێتەوە.

ئێمە کە ٢٠١٧ ھاواری لامەرکەزیمان بوو حزبەکەمان باوەڕی پێنەبوو خۆشبەختانە ٢٠٢٠ تەبەنی کرد، ئێستاش ھەر دەڵێین ناکرێ کات کراوەبێت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداو کات کوشتن!  دەکرێ پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن بۆئەمەشیان ھەر پشومان درێژە! ھەروەھا خۆشگوزەرانی باوکی دەوڵەت و قەوارەشە!
زیاتر