نهێنیەك لەو هەموارەی دادگای فیدڕاڵ بۆ كوردستان

مەسعود عەبدولخالق

نووسەر و چاودێری سیاسی
  18/03/2021  |    2741 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر (ئەنجومەنی ئیتحادی) دروست ببوایە گرێنتی هەرە گەورە بوو بۆ كورد، بەڵام دادگای فیدڕاڵی بۆ كورد لایەكی بۆ كورد پڕكردبۆوە،  زۆربەی كێشەكان كە چووبێتەوە بۆ ئەو دادگایە، لە قازانجی كورد بووە، بەتایبەتی ئەو بڕیاڕەی (یاسایی بوونی مادەی 140)، دیار بوو شۆڤینیستی عەرەب و هەندێ دەوڵەتی داگیركەری دەوروبەر چۆن لە پیلان بوون دژی مادەی 140 ئاواش لەگەڵ ئەو دادگایە، لە ساڵی 1935 (مەرجەعی شیعەكان – ئایەتولا كاشف غیتا)  پرۆژەیەكی بڵاوكردەوە داوای كرد مادەی 77ی دەستوری عێراقی (1925)جێبەجی بكرێت كەدەڵێت : (( يجري القضاء في المحاكم الشرعية وفقاً للأحكام الشرعية الخاصة بكل مذهب من المذاهب الإسلامية، بموجب أحكام قانون خاص، ويكون قاضي من مذهب أكثرية السكان في المحل الذي يعين له، مع بقاء القاضيين السنيين والجعفريين في مدينتي بغداد والبصرة))، واتە قازی یەكەم  لە زۆرایەتی بێت كە شیعەیە ، واتە سەرچاوەی دەسەڵاتەكان دیترایتەوە لە عێراق، لە كوێوە كۆنتڕۆڵ دەكرێ، ئەو تەقەلایانەی ئیستاش هەمانی ئەو سەردەمە .

دەسەڵاتی كوردی كەمتر بەدوای ئەو كۆنتڕۆڵەیە زیاتر بەدوای نوێنەرانێكە بۆ كورد  كە  بەشی كورد حزبیانە و بەرژەوەندی كۆمپانیا و دامودەزگا گەندەڵەكانی هەرێم بێت، لێرەوە دەردەكەوێ ئەگەر نوێنەرانێكی ناحزبی و دلسۆز و شارەزای قانونی بێت ئەوا لەجاران باشتر دەبێت، چونكە نوێنەرانی كورد حزبیانە دانرابوون، تەنانەت هەر ئەو نوێنەرانەی حزبی دەسەڵات لە دادگای فیدڕاڵی مۆریان لە سەر هەڵوەشاندنەوەی ریفڕاندۆم كرد، واتە ئەگەر نوێنەری گەندەڵكاران بن هەر ئەوە دووبارە دەبێتەوە خۆ ئەگەر بەڕاستی نوێنەری كوردستانی بن ئەوا لەجاران باشتر دەبێت، ئەوەیان باشە لەدەست ئەنجومەنی حزبی كوردستان دەرچوو بەڵام نازانین میكانیزمی دیاری كردنی نوێنەرانی كورد چۆنە؟ ئەوەش نازانین میكانیزمی دروست بوونی بڕیاڕی دادگای فیدڕاڵی چۆنە ، گرنگە یان (ئیجماع )بیت یان سازانی جۆری هارمۆنیك .

بەڵام نەریتێك خەریكە دروست بێت زۆرایەتی جێگەی تەوافوق دەگرێتەوە ئەوەیان زۆر مەترسیە.


زیاتر