ئەو ڕۆژەی لەیەكگرتوو درا ئێمە چیمان بۆ كردن

مەسعود عەبدولخالق

نووسەر و چاودێری سیاسی
  06/12/2020  |    5177 جار خوێندراوەتەوە

زوڵمێكی گەورەیان لێكردن، هیچ پاساوێك نەبوو، ئەو ڕۆژی میللەتی بادینان لەمەساج ومەلهاكان ڕاپەڕین وسوتاندنیان، كەچی گەندەڵكاران وخاوەن ئەومەساجانە هێرشیان كردە سەر یەكگرتوو و شەهیدیان كردن، ئیمە لەدەزگای ستاندەر زۆر یارمەتیدەر بووین تا ئەو پەلامارە سەرانسەری كوردستان نەبێت ، چونكە تەقەلایەكی واش هەبوو .

ئەوكاتی یەكگرتوو نەیتوانی بە ڕاشكاوانە بڵێت ئەو دەستدرێژیە (پ.د.ك)ە بەڵكو پارتی هەڕەشەی ئەوەی لێدەكردن كەنابێت ئەوەش بڵێن ،بەڵام هەر ئەو شەوە ئەو هەڕەشانەمان ڕەواندەوە ..ئیتر مەترسیەكان هێوربوونەوە .

لەلایەكی تریش هەریەكە لەنەوشێرەوان مستەفاو علی باپیر لە پیش سەركردایەتی یەكگرتوو هاتنە مەیدان بۆ بەرگری لە یەكگرتوو، زۆری تریش هاتنە سەر خەت لەدەرفەتێكی تر تەواوی ئەوەش بڵاودەكەینەوە.


كەمێك گلەیمان بۆ پەیدا بوو كە ئێمە خۆمان لەسەر یەكگرتوو خراپ كرد كەچی ئەوان ئەوەندە لە برایانی پارتی نزیك بوونەوە وای لێهات ڕاوێژكارێكی (م سلاح الدین-بەناوی بكر) بەنوسین داوای لەحكومەت كرد كەسەری قەڵەمەكانی وەك ئێمە پان بكەنەوە
.

ئێستاش ئەگەر یەكگرتوو ڕووبەڕووی هەر ئەگەرێك ببنەوە ئێمە دیسان هەمان هەڵوێستمان دەبێت .

زیاتر