لەسەروبەندی دواکەوتنی موچەدا خەڵک دەپرسێ :خەتای کێیە موچە دواکەوتوە؟

  06/12/2024  |    772 جار خوێندراوەتەوە

هەرێم و بەغدا
لەسەروبەندی دواکەوتنی موچەدا خەڵک دەپرسێ :خەتای کێیە موچە دواکەوتوە؟

پێم وایە ئێستا ئێمە گەڕاوینەتەوە دۆخی پێش دەرچونی بڕیارەمەزنەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچەخۆرانی هەرێم. حکومەتی هەرێم تابۆی کرا و تا بۆی بکرێ کێشە بۆ ناردنی موچە لەبەغداوە دروست دەکات، ئەوەش قسەی بێ بەڵگە نیە، بەیاناتی دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق وادەڵێن ،هەرێمیش وەڵامی نیە و بێ دەنگە،چونکە هەواڵەکەراستە، هەرێم وەک خەمێکی راستەقینەی بەئەندازەی پارە بۆ هەڵبژاردن سەیری موچەی فەرمان بەران ناکات،ئەگەر خەمیشی بێ ئەوە دوا شتە کەخەمی بخوات،رەوشی گیرفانی خەڵکیش وادەڵێت.

بەشەکەی بەغداش کەوتوەتەوە ملەجەڕێ لەگەڵ هەرێم و هەمان گۆرانی قەرزقەرزبارو داهاتی نەوت و نانەوت دەڵێتەوە ، ئەوەش پێشێلکردنی تەواوی بڕیارەکەی دادگایە کە دەڵێ فەرمانبەران دەخرێنەدەرەوەی ململانێی سیاسیەوە. بەکورتی وبەکوردی هەرێم وبەغدا گەڕانەوە سەر شەڕە قۆچەکەی پێشوو.

ئەوەش مایەی شەرم شکۆیە پەرلەمانتارانی دەسەڵات لەناو هۆڵی پەرلەماندا دەمیان لەهەمووکەس گەرمتر بوو بۆخەتابارکردنی بەغدا لەنەناردنی موچەدا! بەڕێزان کەمێ شەرم، ئەرێ کەی لەکوردستان بە هەردوو حیزبەکەتان دەڵێن چیتر بەسە یارییکردن بەقوتی هەژارانی کوردستان ، ئەودەم گەرمیەتان بۆ کەی هەڵگرتوە؟ لەمەتەنگانەتر هەیە؟

زیاتر