ئەگەر ڕووداوەکان بەم شیوەیە بەردەوام بن و شتی کتوپڕ ڕوونەدات لەوەدەچێت رژێمی بەشار بەرەوە ڕووخان بچێت.
دیارە ئێستا ئەو گروپە چەکدارانە یەک شت کۆیان دەکاتەوە،ئەویش ڕووخانی ڕژێمی بەشارە، ئەگەر ڕژێم ڕووخا بەدڵنیاییەوە ئەو گروپانە دەکەونە گیانی یەکتر و یەکتر دەکوژن و دەبڕن، وەک ئەزموونی لیبیا چونکە هەموویان گروپی چەکداری عەقائیدین و هەرلایە و دەیەویت خۆی کۆنتڕۆڵی سووریا بکات. کە ئەوەش ڕوویدا خەڵکی سورویا زیاتر ماڵ وێران و بێئومێدتر دەبن لەو گروپانە لەوەی کە ئێستا بەدەست ڕژێمەوە دەناڵێنن.
لەو بارودۆخەدا تاقە هێزی ڕێکخراوی مەدەنی کە توانیویەتی سەقامگیری ڕێژەیی لە ناوچەکانی خۆی دابین بکات هێزەکانی سووریای دیموکراتە و ئەگەر پشێوی و ئاژاوە لە ناوچەکانی گروپە چەکدارەکانی سووریا دروست بوو خەڵک ڕوو لەناوچەکانی هەسەدە دەکات.
بۆیە پێموایە ئەگەر هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر بکرێنەوە بەسەر لایەنەکان و پێکهاتەکانی تری سووریا و زیاتر چاکسازی بکەن دەبنە ئومێدی داهاتووی خەڵکی سووریا.