لەجیاتی خودا قسەکردن

  11/01/2025  |    223 جار خوێندراوەتەوە
هەرکەسێک لەم دونیایەدا ئازادە لەوەی چی پێ خۆشە و ڕقیشی لەچیە، بەڵام کاتێ حەز و ڕقەکانی خۆی بەخواوە پەیوەست دەکات و لێکدانەوەی ئاینی بۆ دەکات، چیتر باسەکە دەشێوێنێت و لەجیاتی خوا قسەدەکات.

 لێرەوە دەمەوێ بەو بەڕێزانە بڵێم کە باسی تۆڵەی خودا دەکەن لەسوتانە ترسناکەی کالیفورنیادا، چۆنت پێخۆشە یان پێ ناخۆشە ئازادیت، من وەک خۆم پێم ناخۆشە هیچ جوانیەکی سەرزەوی  ئازاری پێ بگات، بەڵام ئەوە ناوبنێیت تۆڵەی خوا لەبری خەڵکی غەززە! ئەوەپرسیارێکی خەتەرناک لەسەر عەدالەتی خوای گەورەش دروست دەکات، کە حەفتا ساڵە سەیری زوڵم ستەمی زاێونیزمەکان دەکات ، پاش ٧٠ سال ئەنجا خوا ڕقی هەستاو لەتۆڵەی ئەو هەموو خوێنەدا چەند خانوو باخێکی ئەمریکای سوتاند؟!
 تەنها دەمەوێ بزانم ئێوە لەچ كڵاورۆشنەیەکی تەنگ و تاریکەوە سەیری دادی خودا دەکەن، تکایە چیتر بەسە وازلەو جۆرە لێکدانەوانە بهێنن، ئەو پەیوەستکردنە نەگونجاوە و لەشوێنی خۆیدا نیە.
زیاتر