وتاری دیماگۆگییەتی (درۆزانی) سەرکردەکانی کورد لە ئاستێکدایە، زۆرجار لە پلەی (٩.١) پلەی ڕێختەر زیاترە، ئەو وتارانە گەر دەرفەتت هەبێت و ئارەزووی لێبکەیت، شیکردنەوەیەکی ناوەڕۆکی بۆ بکەیت، ئاستی هەڵچوون و ناڕێکی و شڵژاوی دەروونی و بێ هەڵوێستی سەرکردەکانت بۆ دەردەکەوێت و دەگەیتە ئەو بڕوایەی کە بڵێت (ئەمانە زۆر گوناحن)، جا (گوناحن) لە زمانی کوردیدا بە زۆر مانا دێت، هەر یەکێک لەو مانایانە یان دووان یان سیانیان لە دۆخێکدا یان چەند دۆخێکدا دەتوانیت بەکار بهێنیت.
(خولاێەی کەلام) یان (زبدە القول) ئەوەی هەیە، پەرچەکرداری سیاسەتی بەغدادە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کورد، بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی بچۆرەوە سەر ماددەی (١١٢) یەکەم و دووەم کە هەردووکیان تایبەتن لە سیاسەتی نەوت و غاز لە عێراق، یەکەم بریتییە لە بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوت و غازییەکانی ئێستا بە شێوەیەکی هاوبەش لە نێوان خکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و پارێزگاکان، دووەمیان بریتییە لە پەرەپێدان و داڕشتنی کێڵگەکانی نەوت و غاز لە داهاتوودا بە شێویەکی هاوبەش لە نیوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێم و پرێزگاکان، واتە کاتێک تۆ سەربەخۆ و خۆبەخۆ کارێک دەکەیت پێویستە چاوەڕوانی ئەوە بکەیت کە لە خاڵێکدا ڕاتبگرن.
پاشان هەموو گۆبوونەویەک پێویستی بە ئەجیندای تایبەت بە خۆی هەیە، ئەگەر ئەجیندای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٣١/٥/٢٠٢٥ بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بێت، پێم وانییە پێویست بە کۆبوونەوە بکات، چونکە لە بنەڕەتدا گۆزەکە کورد شکاندویەتی، چاککردنەوەی بە کۆبوونەوە ناکرێت، بەڵکو پێویستی بە هەلوێست وەرگرتن هەیە،هەڵوێستەکەش ڕوونە کە خۆی دەبینێتەوە لە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، ئەو دوو حیزبەشی ڕۆڵی سەرەکییان هەیە (پارتی و یەکیتیی)یە، پرسیارە گەورەکە و دروستەکە بۆ ئەو هەلوێستە وەرناگرن؟! ئەگەر ڕاست دەگەن لەگەل میللەتدا و خۆتان هۆکاری برسیکردنی مووچەخۆران نین، فەرموون لە سەرۆک کۆمارەوە تا بچووکترین بەرپرستان لە بەغداد بانگھێشتی کوردستان بکەنەوە و مەچنەوە تا ئەم بابەتە بەلایەکدا دەکەوێت، بۆیە چوون بۆ کۆبوونەوە، دژی هەلوێستی نیشتمانی و نەتەوییە. باشترین بژاردە نەچوونە بۆ کۆبوونەوە یان هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەیە.