پژاک، یان کۆمەڵەو دیموکرات؟

  23/06/2025  |    386 جار خوێندراوەتەوە

لەناوچەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات،تا روخانی رژێمی بەعسی سوریا، حکومەتی بەشار بارەگایان لە حەسەکە و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان هەبوو، واتا پەیوەندییەکی سیاسی لەم نێوانە هەبوو.

چەندین ساڵە بەتایبەت لە لایەن حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وا بڵاودەکرێتەوە کە پژاک پەیوەندی لەگەڵ رژێمی ئێران هەیە، ناشزاندرێ جۆری ئەو پەیوەندییە گەر هەیە و چۆنەو لەچ ئاستێکدایە؟

ئەوەی ماوەی 10 رۆژە لە ئێران دەگوزەرێ، دەمانهێنێتە سەر ئەو بڕوایەی کە کپ و ماتی کۆمەڵەو دیموکرات، جێی هەڵسەنگاندنە و پێویستە لەسەری بوەستین، لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی ئێران، ووتی بەشێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دژی لێدانی ئیسرائیلن لە ئێران، ئەمەش نازاندرێت مەبەستی کام ئۆپۆزسیۆنە.

ئەوەی لێی تێگەیشتووم، هەموو کۆمەڵەو دیموکراتەکان، سیاسەتێکی کلاسیکی سەردەمی رابردوو لەڕوانگەی ئێرانیزم و سیاسەتی نیشتیمانی ئێرانی لە دۆخەکە دەڕوانن، ئەمە جگەلە پەیڕەوی سیاسەتی خامۆش و نارادیکاڵ بەهۆی دا کەوتەی دوای 1982 دوچاری هاتوون، ئەمەش وایکردووە سیاسەتی پێشڕەوی لە پاش بخەن و مانەوەیان لە کەمپەکانی باشوری کوردستان مسۆگەر بکەن، چونکە ئایندەی مسۆگەر لە رۆژهەڵات و ئێران دەرنەکەوتووە.

ئەوەی پەیوەندی بە پژاکیشەوە هەیە، گوایە رئکخستنێکی تۆکمەی لە رۆژهەڵات هەیە، بەڵام وەک دیموکرات و کۆمەڵە قوڵایی جەماوەری وەک پێویست نییە، ئەمە جگەلەوەی پژاک لەڕووی سیاسییەوە پەیوەستە بە کۆما جفاتی کوردستان، و مانەوەی ئەو هێزە لە ناوچەکانی قەندیل، چونکە، پژاک بچێتەناوەوە، ئەوا دەبێ کۆما جفاک و تەواوی باڵەکانی خۆیان بۆ دۆخەکەو ئایندە و مانەوەیان لە قەندیل هەڵسەنگاند بێت. هەرچەند پژاک پێچەوانەی کۆمەڵەو دیموکرات، ڕادیکاڵ و چالاکە، دسپڵینی رێکخستنیان بەهێزترە، بەڵام وابەستەی سەربەخۆیی بڕیاری خۆیان نین.

ئەوەی دەمێنێتەوە، ڕووە ناوەکییەکەی سیاسەت و بەرژەوەندییە ئابورییەکانی وڵاتانە لە ناوچەکەو ئەو گۆڕانکارییانەیە، کە سیاسەتی ئێرانی پێ دەگۆڕدرێت، ئایا ئەم گۆڕانکاریانەو بەرژەوەندییەکان بوونەتە هۆکار پەیوەندی لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان ببەسترێت؟ هەموو ئەم ئەگەرانە دەمانهێنێتە سەر ئەو لێکدانەوەیەی بپرسین، ئیسرائیل چی لە بۆردوومانی چیاکانی هەورەمان و ناوچەی خانە و کرمانشان دایە؟ بۆ  لەناوچە سنورییەکانی ئێران لەگەڵ پاکستان، ئەفغانستان، تورکمەنستان.. هتد نادات؟
رۆژانی ئایندە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان روونتر دەردەکەون؟

زیاتر