گرنگترین ئەو ڕێکخراوانەی تا ئێستا لە ئاستی جیهاندا لە خەباتی چەکدارییەوە چونەتە نێو پڕۆسەی ئاشتی و بە شێوەی جیاواز کۆتاییان بە شەڕ هێناوە، بە گشتی لە جیهاندا تا ئێستا حەوت ڕێکخراوی شۆرشگێڕی کۆتاییان بە خەباتی چەکداری هێناوە، پەکەکە دەبێتە هەشتەمی ڕێکخراو ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی سەربگرێت.
ریزبەندییەکە بە شێوەی دامەزراندن دانراوە:
یەکەم/ ETA وڵاتی باسک و ئازادی – ئیسپانیا
1959 دامەزراوە
پڕۆسەی ئاشتی لە 2006 دەسپێکرد لە 2018 کۆتایی هات
لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان چەکی ڕادەست کرد
دووەم/ ANC کۆنگرێسی نەتەوەیی ئەفریقا – ئەفریقای باشور
1912 دامەزراوە 1961 خەباتی چەکداری دەستپێکردوە
پرۆسەی ئاشتی لە 1990 دەستپیکرد و 1994 گەیشتە ئەنجام
سێهەم/ FARC هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆلۆمبیا - کۆلۆمبیا
1964 دامەزراوە
پڕۆسەی ئاشتی 2012 دەستیپێکرد لە 2016 کۆتایی هات
دوای دانانی چەک ناوی خۆی گۆری بۆ پارتی گەڵا
چوارەم/ PLO ڕێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین - فەلەستین
ساڵی 1964 دامەزراوە و لە چەند یەکە و هێزێکی سەربازی جیاواز پێکهاتبو
لە دوای دروستبونییەوە بەردەوام گفتوگۆی ئاشتی ئەنجامداوە
ساڵی 1993 بە ڕێککەوتنی ئۆسلۆ خەباتی چەکداری ڕاگرت
پێنجەم / IRA هێزی سوپای ڕەگەزی ئیرلەندی - ئیرلەندا
ساڵی 1969 دامەزراوە
پڕۆسەی ئاستی لە 1998 دەستپێکرد لە 2005 گەیشتە ئەنجام
حیزبێکی سیاسی بە ناوی شین فین دروست کرد
شەشەم / M-19 ڕێکخراوی بزوتنەوەی 19ی نیسان – کۆلۆمبیا
ساڵی 1970 دامەزرا
لە ساڵی 1990 بڕیاریدا دەستبەرداری خەباتی چەکداری ببێت
بەشداری کرد لە نوسینەوەی دەستوری وڵاتەکە
حەوتەم/ UVF/UDA ڕێکخراوی پڕۆستستانتە چەکدارەکانی ئیرلەندای باکور
دو ڕێکخراوی جیاواز بون لە دو کاتی جیاوازدا دامەزراون 1971 یەکیان گرت
پڕۆسەی ئاشتیان لە 1994 دەستپیکرد و لە 2007 چەکیان دانا
ڕێککەوتنی ڤێرەندەی پیرۆز لە ساڵی 1998 ئەنجامدرا
پارتێکی سیاسیان بە ناوی DUP دامەزراند
ئەم رۆژانەش شاهیدی روداوێکی مێژویین کە پەکەکە لە گفتوگۆدایە بۆ هاتنە ئارای پرۆسەی چەکدانانی گەریلاکانی، ئەگەر ئەم پڕۆسەیە بگاتە ئەنجام پەکەکە دەبێتە دوەمین ڕیکخراوی جەکداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە چەک دابنێت و ریککەوتنی ئاستی ئەنجام بدات.
سەرجەم ئەو پڕۆسانەی ئاشتی لە جیهان کە ئەنجامدراوە هیچیان لەوەی دیکەیان ناچیت و سەرجەمیان تایبەتمەندێتی خۆیان هەیە، بۆیە بەراوردکردنیان لە وردەکارییەکاندا هەڵەیە، بەڵام لە وینە گشتییەکەیدا وەک یەکن، بە گەڕانەوە بۆ مێژو هەندیک ڕیکخراوی دیکەش دەبینرێت وەک پڵنگەکانی تامیل کە پرسیکی ڕەوایان هەبو بەڵام نا ڕەوایانە لەناو بران.