چەکدانانی یەکەم گروپی سەرکردە و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دوێنی هەنگاوێکی مێژووی بوو، دەستپێکی کرداری پرۆسەیەکی گرنگی چارەسەری ئاشتیانە
و دیموکراسیانەی پرسی کوردە لە تورکیا .
ئەو چەکدانانە تەسلیم بوون نیە، بەڵکو ئازایەتییە و بوێرییە لە تێگەیشتن لە بارودۆخی هەنوکەیی و هەوڵدانە بۆ سود وەرگرتن لەو دەرفەتەی کە هاتووەتە پێش.
بە کۆتایی هاتنی ئەو شەڕە کورد دەتوانێت لەو پۆتانسییێلەی کە هەیەتی بۆ ژیانێکی باشتر و پێشکەوتن لەناو وڵاتی تورکیادا سود وەربگرێت.
تورکیا دەوڵەتێکی گرنگی ناوچەکەیە و زانای بواری سیاسەت جۆرج فریدمەن پێی وایە ئەو دەوڵەتە وەکو هێزێکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەر دەکەوێت، سەرۆک کۆماری تورکیاش بە ڕاشکاوانە لە پەرتوکی جیهانێکی دادپەروەرانە مومکینە( a fairer world is possible), ڕەخنە لە سیستمی جیهانی دەگرێت و دەڵێت “لەو کاتەی جیهان ڕووبەڕوی کێشە گەورەکان دەبێتەوە،ئێمە ناتوانین چارەنوسی مرۆڤایەتی بدەینە دەستی ڕەحمەتی چەند نەتەوەیەک”ئەو چوارچێوە هزرییەی کە ئەردۆغان پێشنیار دەکات بۆ جیهان هەروەک خۆی دەڵێت، “دەبێت لەسەر ئایدیای فرە لایەنی (multilateralism-التعددية) جێگیر بێت”.
بۆ گەیشتن بە ئاستی هێزێکی گەورەی ناوچەیی و بینینی ڕۆلی شیاو لە ئاستی جیهانی، تورکیا و سەرۆکەکەی پێویستیان بەوەیە ئەو فرەلایەنەیە لە ناو وڵاتەکەیان جێگیر بکەن، ئەوەش ناهێتە دی بە بێ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و واز هێنانی ئەو حزبە لە خەباتی چەکداری و پاراستنی مافی کورد بە دەستور و یاسا لە ناو تورکیا.
هەروەک چۆن سەرۆک ئەردۆغان دەڵێت کە جیهان گەورەترە لە پێنج وڵات، تورکیاش وەک دەوڵەت ئەگەر بیەوێت گەورەتر بێت لەوەی کە هەیە،دەبێت تەنیا تورکیای خەلکی بە نەتەوە تورک نەبێت و بە کردەیی و بێ جیاوازی تورکیای کوردیش بيت و کورد و نەتەوەکانیتر مافیان پارێزراو بێت.
هەر سەبارەت بە پەکەکە و بە تایبەت ڕێبەری پەکەکە عبداللە ئۆج ئالان ، بڕیارێکی مێژوویان داوە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو حزبە ( کە سەرەڕای رەخنەی زۆر لە شێوازی خەباتە چەکداریەکەی بەڵام ئەو پارتە ڕۆلێکی گرنگی لە کایەی سیاسی ناوچەکە هەبووە ).
لە ڕونگەی واقع بینی و بەرژەوەندی گەلی کورد و تورک کە جەبری مێژوو و جوگرافیا قەدەرەکانینانی پێکەوە بەستووە، واز هێنان لە خەباتی چەکداری نە ترسنۆکییە نە تەسلیم بوون، بەڵکو جۆرێکە لە ئازایەتی بۆ بڕیاردانی دروست و جێبەجێ کردنی بڕیارە دروستەکە، شۆڕشگێری کەلە ڕەقی نیە بەڵکو واقع بینی و خۆ گونجاندن و سود وەرگرتنە لەدەرفەتەکان و کەمکردنەوە بکات