دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ کە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عیراق راگەیاندرا، یەکێتی و پارتی، بە دەیان کۆبونەوەیان کرد، سەرئەنجام رێکەوتن، ئەو ڕۆژەی کە بڕیار وابوو رێکەوتنەکە بکرێت، پارتی لە پشتەوە ڕێکەوتنی لەگەڵ سەدرییەکان کرد، ئەمەش بووە ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتنەی کە تەنھا واژووکردنی مابوو، ھەر بۆیە دواتر کێ بڕکێی توند لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار، کە یەکێتی لە دانانی کاندیدەکان کە ھەردوو بەڕێزەکە لەسەر یەکێتی ئەژمار کرا بوون، واتا پارتی بێ کاندید بۆ سەرۆک کۆمار مایەوە، بۆیە پشتیوانی لە کاندیدێک لە دژی کاندیدەکەی تر کرد، کە بۆ یەکێتی ھەر کام بوایە دۆخەکە ھەر وەک خۆی بوو.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چووە، و حکومەت پێکنەھاتووە، بۆیە پێکھێنانی حکومەت دەکەوێتە دوای پێکھێنانی حکومەتی عیراق، یاخود لە نێوان یەکێتی و پارتی دەبێتە یەک پاکێج.
ھەربۆیە ئەم دۆخە دەستی پارتی وەک جاری پێشوو واڵا ناکات بە ئارەزووی سیاسی خۆی یاری بە یەکێتی بکات. بەو واتایەی، گەر پارتی رێگر یان کێشە بۆ کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار دروست بکات، ئەوا پارتی لە دانانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت دوچاری گرفتی نوێ دەبێتەوە، ئەوسا یەکێتی داوای یەکێک لەم پۆستانە دەکات.
بۆیە پارتی بێ کێشە دروست کردن دەبێ مل بۆ خواستی یەکێتی لە دانانی سەرۆک کۆمار بدات.