دوا ساتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرەو سەرخستنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەشدا

سالار مەحمود

ئەندامی پێشووی پەرلەمان
  03/11/2025  |    221 جار خوێندراوەتەوە

وا نزیک دەبینەوە لە وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یەکێتی وەک ھێزێکی کاریگەری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عیراق، کەمپەینێکی گەرموگوڕی بەڕێکرد، زمان و ھەڵسوکەتی یەکێتیەکان  مەدەنیانەیەو، بانگەشەی سیاسی بێ سەرئێشە تاودەدەن.
لەناو بانگەشەدا رەخنە لەسەر سیاسەتی خوارو کێماسی شۆڤێنیەکان لەبەغداو ناڕازی بون لە جیاوازیکردن لە ھەرێم یش لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە، رەوایە. ئێمە رەخنە دەگرین، رەخنەش قبوڵ دەکەین.

پەرچەمی سەوزی لیستی ٢٢٢ لەھەموو کۆڵان و گەڕەک و شارێک بەدەستی چین و توێژە جیا جیاوە دەبینرێت، سەرۆکی یەکێتی و کاندیدەکان و تیمەکانی ھاندان، رۆڵی خۆیان دەبینن. پێشوازیەکی زۆرو، متمانە پێدانەوەیەکی باش بۆ لیستەکەمان بەدیدەکرێت.

لە دوو ھەڵبژاردنی دوو ساڵی رابردوودا یەکێتی سەرکەوتنی بەدەست ھێنا، ئەمەش نەیارانی شۆککردوەو دڵسۆزانی زۆرتر ۆڕ جۆش کردوە.
لەم دوایین رۆژانی بانگەشەدا رووی دەمم دەکەمە ھەموو یەکێتیەکان، گەرموگوڕتر بن لە سێ ھەفتەی پێشوو. ئەم ھەفتەیەی دوایی بە ئیلھام وەرگرتن لە سێ ھەفتەی رابردوو پڕ جۆش و خرۆشتر بکەن. 
لیست ھەن لە کەرکوک و لە بەغداو لای خۆشمان بە جۆش و خرۆشی یەکێتی لەھەموو دەڤەرەکان سەغڵەت بوونە.
چونکە؛
یەکێتیەکی بەھێز لە بەغدا واتە کوردستانێکی بەھێز.
کوردستانێکی بەھێز لە عیراقدا ئیلھام بەخشە بۆ ھەموو بەشەکانی تری کوردستانیش.
بەغدا چەقی ململانێی دیموکراسیە، بۆ سەلماندن و چەسپاندنی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی عیراقدا.

ئەوەی بەدەنگ و خەباتی دیموکراسی بەدەست دێت. بە توندوتیژیی و دروشمی نا واقعیەوە دەستەبەر نابێت.
 تێزی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا عەقڵمەندانەترە، خەڵکی کوردستانیش ئەم راستیە باش دەزانن.
تێزی یەکێتی، تێزی رێکەوتن و لۆژیکی دیبلۆماسییە، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشە کەڵەکە بوەکان.
تێزی یەکێتی لەبابەتی چارەسەری مووچەو پرسی نەوت سەرکەوتووتر بوو، لەھەر لایەکی تر...

 کاتی ئەوەیە لەم ھەفتەیەدا راستیەکان باشتر روون بکرێنەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 
بۆ ئەوەی یەکێتی بتوانێ لە ئایندەی نزیکدا کێشەکان لە بنچینەوە چارەسەر بکات پێویستی بە پشتیوانی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکە.
یەکێتی ھێزی ئاسایش و سەقامگیریە، ھێزی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە لە ھەر ئەگەر و مەترسییەک. 
ھێزی تۆین لەبەغدا.


سالار مەحمود
ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک
زیاتر