وا نزیک دەبینەوە لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یەکێتی وەک هێزێکی کاریگەری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عیراق، کەمپەینێکی گەرموگوڕی بەڕێکرد، زمان و هەڵسوکەتی یەکێتیەکان  مەدەنیانەیەو، بانگەشەی سیاسی بێ سەرئێشە تاودەدەن.
لەناو بانگەشەدا رەخنە لەسەر سیاسەتی خوارو کێماسی شۆڤێنیەکان لەبەغداو ناڕازی بون لە جیاوازیکردن لە هەرێم یش لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە، رەوایە. ئێمە رەخنە دەگرین، رەخنەش قبوڵ دەکەین.
پەرچەمی سەوزی لیستی ٢٢٢ لەهەموو کۆڵان و گەڕەک و شارێک بەدەستی چین و توێژە جیا جیاوە دەبینرێت، سەرۆکی یەکێتی و کاندیدەکان و تیمەکانی هاندان، رۆڵی خۆیان دەبینن. پێشوازیەکی زۆرو، متمانە پێدانەوەیەکی باش بۆ لیستەکەمان بەدیدەکرێت.
لە دوو هەڵبژاردنی دوو ساڵی رابردوودا یەکێتی سەرکەوتنی بەدەست هێنا، ئەمەش نەیارانی شۆککردوەو دڵسۆزانی زۆرتر ۆڕ جۆش کردوە.
لەم دوایین رۆژانی بانگەشەدا رووی دەمم دەکەمە هەموو یەکێتیەکان، گەرموگوڕتر بن لە سێ هەفتەی پێشوو. ئەم هەفتەیەی دوایی بە ئیلهام وەرگرتن لە سێ هەفتەی رابردوو پڕ جۆش و خرۆشتر بکەن. 
لیست ھەن لە کەرکوک و لە بەغداو لای خۆشمان بە جۆش و خرۆشی یەکێتی لەهەموو دەڤەرەکان سەغڵەت بوونە.
چونکە؛
یەکێتیەکی بەهێز لە بەغدا واتە کوردستانێکی بەهێز.
کوردستانێکی بەهێز لە عیراقدا ئیلهام بەخشە بۆ هەموو بەشەکانی تری کوردستانیش.
بەغدا چەقی ململانێی دیموکراسیە، بۆ سەلماندن و چەسپاندنی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی عیراقدا.
ئەوەی بەدەنگ و خەباتی دیموکراسی بەدەست دێت. بە توندوتیژیی و دروشمی نا واقعیەوە دەستەبەر نابێت.
 تێزی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا عەقڵمەندانەترە، خەڵکی کوردستانیش ئەم راستیە باش دەزانن.
تێزی یەکێتی، تێزی رێکەوتن و لۆژیکی دیبلۆماسییە، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشە کەڵەکە بوەکان.
تێزی یەکێتی لەبابەتی چارەسەری مووچەو پرسی نەوت سەرکەوتووتر بوو، لەھەر لایەکی تر...
 کاتی ئەوەیە لەم هەفتەیەدا راستیەکان باشتر روون بکرێنەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 
بۆ ئەوەی یەکێتی بتوانێ لە ئایندەی نزیکدا کێشەکان لە بنچینەوە چارەسەر بکات پێویستی بە پشتیوانی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکە.
یەکێتی هێزی ئاسایش و سەقامگیریە، هێزی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە لە هەر ئەگەر و مەترسییەک. 
هێزی تۆین لەبەغدا.