سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌ئامانجگرتنی ئيسماعيل ههنييه پێشهاتێکی مەترسیدارە و سەرکۆنەی دەکەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره دهڕوانين.
ئاماژەی بەوەشدەکات، ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.