هیچ رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و پارتی لە ئارادا نییە

  18   خولەک پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرەڕای ئەوەی لە دوێنێوە بەشێک لە میدیاکان باس لە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە پێی زانیارییەکان، هەتاکو ئێستا بە فەرمی هیچ رێککەوتنێک لە ئارادا نییە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ لێک نزیک کردنەوەی یەکێتی و پارتی بەڵام هەتاکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەو دوو لایەنە نەکراوە.

هەروەها، هەواڵی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە نهێنی، گومانەکانی زیاتر کرد، بەڵام زانیارییەکان دەڵێن کە ئەو کۆبوونەوەیە پەیوەندی بە کارەکانی کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێم هەبووە، نەک گەیشتن بە رێککەوتنی نوێ.

ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە هاتن کە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند کە لەم هەفتەیەدا هەواڵی خۆش دەبیستن، ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە دەنگۆی گەیشتن بە رێککەوتن بڵاوببێتەوە


ڕیکلام