ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن لەبارەی وەرگرتنی زەوییەوە ئاگاداردەکرێنەوە

  2024-09-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارەوانییەکانی سلێمانی، فۆڕمی بەڵێننامەی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دابەشدەکات و داوادەکات، لەماوەی دوو رۆژدا بریکارێکی ئەو فەرمانبەرانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان بکات، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی، لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەڕێوەبەرایەتییان ئەو فەرمانبەرانە ئاگاداردەکاتەوە، کە بە مۆڵەتی درێژخایەن لە دەرەوەی وڵاتن و خزمەتیان لە ھەشت ساڵ زیاترە، پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا بریکارێکی گشتی یاخود تایبەتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بکات، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی.

ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە بریکاری ئەو فەرمانبەرانە، ھەریەک لە بەڵگەنامەکانی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی خۆی و ئەندامانی خێزانەکانی پێبێت.



 
 


ڕیکلام