داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 8 ملیار دینارە

  2024-10-11  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە رۆژی 5 تاوەکو 11ی تشرینی یەکەمی 2024 زیاتر لە 8 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 8 ملیار و 510 ملیۆن و 869 هەزار و 70 دینار بووە، بەجۆرێك كە 75%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 21%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 4%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.