سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق کۆبووەوە.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازیكرد له عومه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆكراوە لەبارەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و، تەواوكردنی سەرجەم رێكارە پێویستەكان بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوە دیموكراسییە گرنگە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران پاڵپشتی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆمسیۆن و دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
سودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمسیۆن و كارمه‌نده‌كانی هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و بێلایه‌ن بن و پارێزگاری له ده‌نگی ده‌نگده‌ران بكرێت و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد به‌ڕێوه‌ببرێت كه له ئاست خواستی هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت.