فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران راگەیاندراوێکی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی دوو درۆن لە سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داوا لە سەرۆکوەزیران عێراق دەکەین لیژنەیەکی بە دواداچوون بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و دیاری کردنی سەرچاوەی سەرەکی هەڵدانی موشەک و درۆنەکان.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە..
فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی ئەو کارە تاونکاریە دەکەین کە ئەمڕۆ لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبرێژکراو وە بارەگای هێزەکانی 70 لە ناوچەی تاسلوجە لە پارێزگای سلێمانی بە ئامنجگیرا .
دیارە ئامانج لەم کردەوانە پێشێلکردنی سەوەری خاک و ئاسمانی عێراق وکوردستانە هەروەها ئاسایشی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە بەر مەترسی.
دوێنێ پارێزگای کەرکوک بە ئامانجگیرا و ئەمرۆ سلێمانی، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەو کردەوانەدەکەین ، داوا لە سەرۆک وزیرانی عێراق دەکەین لیژنەیەکی بە دواداچوون بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و دیاری کردنی سەرچاوەی سەرەکی هەڵدانی موشەک و درۆنەکان هەروەها داوا دەکەین کە موڵک وماڵی هاوڵاتیان و سەروەری وڵات بپارێزرێت بۆ رێگری کردن لە هەر کردەوەیەک دە بێتەهۆی تێکدانی ئاسایشی وڵات و پێکەوە ژیان.
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران.