میدیای پارتی بڵاویکردەوە، کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به داواكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق رازی بووه ئاماده‌یه ته‌واوی نه‌وتی بەرهەمهێندراو راده‌ست بكات، له به‌رامبه‌ردا به‌غدا به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ هه‌رێم دابین بكات.
میدیای پارتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، "ره‌شنووسی رێككه‌وتن له‌باره‌ی راده‌ستكردن و هه‌نارده‌ی نه‌وت له قۆناغی كۆتاییدایه و گۆڕانكارییه‌كی سه‌ره‌كی كه تێیدا كراوه ئه‌وه‌یه، ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهێندراو راده‌ست ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵی پێویستی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دابین بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دوو مه‌به‌ست؛ یه‌كه‌میان، دیاریكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و، دووه‌م، دیاریكردنی ئاستی پێویستی به‌رهه‌می ناوخۆیی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی وه‌ك نه‌وتی سپی، به‌نزین، گازوایل كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵ دابینی بكات".
بڕیاریشه سبه‌ی دووشه‌ممه، 7ـی تهمموز، وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێته به‌غدا و پێیان ده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان رازییه به‌و شێوازه‌ی دانراوه بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، "قۆناخێكی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرس و راوێژكردنه به هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیعه‌كان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه، كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، تاوه‌كو دواتر بڕیار له‌سه‌ر ناردنی پێشینه‌یه‌كی پاره‌ی مووچه بدرێت، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بكه‌وێته رۆژی سێشه‌ممه یان رۆژانی دواتر، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دروست نه‌بێت".