کچی نمایشی ئۆتۆمبیلە گرانبەهاکان دەستگیرکرا

  20   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ماوەیەک بەر لەئێستا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو بویەوە کە ئافرەتێک لە شەقامی خزمەتگوزاری 150 مەتری ئۆتۆمبێلێکی جۆری گۆلف بێ تابلۆ لێدەخورێت و نمایشی دەکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، دوای بەدواداچونمان توانیمان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە دابگرین و بۆمان دەرکەوت جگە لەو ئۆتۆمبێلە نمایشی بە ئۆتۆمبێلێکی تریش کردوە لەجۆری دۆج چالنجەر.

دەشڵێت، ئێستا هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە گۆڕەپانی دەست بەسەر داگرتن دەستیان بەسەر داگیراوە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر و سزای داریی دراوە شوفێرەکەش بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی شوفێری نیە ڕەوانەی دادگا کرا.


ڕیکلام