ئەو گەنجانەی لە خورماتوو لەسەر ئاڵای كوردستان ئازاردران رێزلێنانیان پێشكەش كرا

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر هێرشکردنە سەر گەنجە کوردەکانی قەزای خورماتوو، کە ئاڵای کوردستانیان هەڵکردبوو لە رۆژی دەنگداندا، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، " گەنجان پارێزەری ئاڵای کوردستانن و دوای روداوەکە دەستبەجی بەدواداچونیان کردوە بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیکار".

دەزگای ئاسایسی هەرێم لە راگەیەندروێکدا دەڵێت: لەڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١١ سێ گەنج لەقەزای خورماتوو، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ڕووبەڕووی لێدان و تەشهیرکردن بوونەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستبەجێ بەدواداچوونیان ئەنجامدا و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیکار.

دوای ڕووداوەکە، ئەو چەند گەنجە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بانگهێشتکران و لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری تەندروستیان بۆ ئەنجامدرا و دواتر سوپاس و پێزانیان پێشکەشکرا و بەڵێنی پشتیوانی زیاتریان پێدرا.


ڕیکلام