وەزارەتی کارەبا: هەزار مێگاوات کارەبا کەمیکردووە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆمۆر بڕی 250 هەزار پێ سێجا گاز کەمیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەزار مێگاوات کارەبا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا".

ئاماژە بەوەشدەکات، هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.


ڕیکلام