ئیدارەی خۆسەر: ساڵی داهاتوو زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران لە پێشینەی كارەكانمانە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دارایی (ئیدارەی خۆسەر) رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت، بودجەی ساڵی داهاتوو زیاتر لە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە و زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران لە پێشینەی کارەکانیانە.


ئەحمەد یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی دارایی و ئابوریی لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا رایگەیاند، "بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـی رۆژئاوای کوردستان ملیارێک و ٥٧٧ ملیۆن و ٣٩٢ هەزار دۆلارە و زیاتر بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی ژێرخان، خوێندن، تەندروستی و وزە تەرخانکراوە". 

وتیشی، "بودجەی ساڵی داهاتوو بەراورد بە بودجەی ساڵانی پێشر گەشەیەکی جۆری بەخۆیەوە بینوە، بەتایبەت لەڕووی میکانیزمی بەڕێوەبردنی داهات و سیاسیەتی خەرجییەوە، پێدانی شایستەی کانتۆنەکانیش رۆڵی گەورەی پێدراوە لە سیاسیەتی خەرجییەکان، چونکە بەرپرسیارن لە داهات".

هاوسەرۆکی دەستەی دارایی خۆسەرئاماژەی بەوەشدا، "بۆ داهات بەشێوەی سەرەکی پشتیان بەکەرتی نەوت بەستووە کە رێژەکەی ٧٥%ـی کۆی بودجەی گشتی پێکدەهێنێت، داهاتی گومرگیش بەڕێژەی ١٠% و باجەکان ٣%، ئەوەی دیکەش داهاتی دیکەیە بەتایبەت پارەی کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاری".


 


ڕیکلام