كەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە؟

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پرسی بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە ئامادەکاری کردووە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران وادەی دەستپێکردنی پڕۆسەکە ئاشکرا دەکات.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاندووە، “بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفیی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق مافێکی یاساییە و نەدەبوو ڕابگیرێت.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و خەرجکردنی شایستە داراییەکان دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە، لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە ئامادە بکەن کە شایستەی پلەبەرزکردنەوەن، بۆ ئەوەی ئاراستەی بەغداد بکرێت و ڕێکارە داراییەکانی بۆ تەواو بکرێت.


ڕیکلام