حاكم شێخ له‌تیف شاره‌زای یاسا رایده‌گه‌یه‌نێـت، ئه‌گه‌ر دوو كاندید هه‌بوون یه‌كێكیان كشایه‌وه ئه‌ویتر به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و ئه‌سڵه‌ن پێویست بهدهنگدانیش ناكاته‌وه.
حاكم شێخ له‌تیف له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌رچه‌نده یاسا و ده‌ستور هیچ نیه و كاری پێناكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی یاسا كاربكه‌ن، ئه‌گه‌ر دوو كاندید هه‌بوون یه‌كێكیان كشایه‌وه ئه‌ویتر ئۆتۆماتیك به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و ئه‌سڵه‌ن پێویست بهدهنگدانیش ناكاته‌وه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه‌سی سه‌ركه‌وتوی نهكشاوه، ده‌توانێت بچێت له دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆماربكات و داوا بكات كه بڕیاری بۆ ده‌ربچێت بۆ دانانی له پۆسته‌كه".