هەیبەت حەلبوسی: متمانەی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتیمانی قورسە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەیبەت حەلبوسی، لە یەكەم پەیامیدا دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "رۆڵەكانی گەلەکەمان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران لە ئاستی ئەو متمانەیە دەبێت، خزمەتکردنی دەوڵەت و هاوڵاتیانيش ئەو رووگەیە دەبێت كە لە هەر بڕیارێکدا پەنای بۆ دەبەین".

هەیبەت حەلبوسی سوپاسى سەرۆکی حزبە سیاسییەکان و سەرۆکی كوتلەكانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە، كە متمانەی خۆیان پێ‌ سپاردووە بە هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەن بۆ خولی شەشەم، ئەو متمانەیەشی بە ئەرکێکی دەستوری و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی قورس وەسفكردووە.


ڕیکلام