حاكم شێخ له‌تیف: كاندیدی نه‌كشاوه‌ به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و پێویست به‌ده‌نگدان ناكاته‌وه‌

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حاكم شێخ له‌تیف شاره‌زای یاسا رایده‌گه‌یه‌نێـت، ئه‌گه‌ر دوو كاندید هه‌بوون یه‌كێكیان كشایه‌وه‌ ئه‌ویتر به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و ئه‌سڵه‌ن پێویست به‌ده‌نگدانیش ناكاته‌وه‌.

حاكم شێخ له‌تیف له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌رچه‌نده‌ یاسا و ده‌ستور هیچ نیه‌ و كاری پێناكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ گوێره‌ی یاسا كاربكه‌ن، ئه‌گه‌ر دوو كاندید هه‌بوون یه‌كێكیان كشایه‌وه‌ ئه‌ویتر ئۆتۆماتیك به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و ئه‌سڵه‌ن پێویست به‌ده‌نگدانیش ناكاته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه‌سی سه‌ركه‌وتوی نه‌كشاوه‌، ده‌توانێت بچێت له‌ دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆماربكات و داوا بكات كه‌ بڕیاری بۆ ده‌ربچێت بۆ دانانی له‌ پۆسته‌كه‌".


ڕیکلام