دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کەفەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپشت بەستن بەزانیاریی ورد و بەدواداچوون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کەفەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لەچەندین وڵاتدا ئەنجامداوە، ئۆپراسیۆنەكە لەیەك كاتداو لەچەند پارێزگایەك ئەنجامدرا، گرووپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عێراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن.