مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، گرنگه ڕێز له قهوارهی ههرێمی كوردستان بگیردرێت و ماف و شایستە داراییەکانی بۆ رهوانه بكرێت به ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بە هەر دو موچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوەوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆكی حكومهت، مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.
ئاماژه بهوهشكراوه، هاوڕابون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستوری و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبونی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بە هەر دوو مووچەی مانگەکانی یازدە و دوازدەی ساڵی ڕابردوەوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێم و بە تایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا دوپاتکردەوە و ئاماژەیدا بەوەی هەرێمی کوردستان هاوبەش و هاوپەیمانێکی بەهێز و گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.