مه‌سعود بارزانی و ئه‌میری قه‌ته‌ر: رێگری له‌ شه‌ڕی عه‌ره‌ب و كورد بكرێت

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسعود بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان مه‌سعود بارزانی و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئه‌میری قه‌ته‌ر ئه‌نجامدرا.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاته‌كانی سوریا ئاڵوگۆڕ كرا و جه‌خت له‌ پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایش كرایه‌وه‌، هه‌ردولا هاوڕابون كه‌ پێویسته‌ شه‌ڕ و و پێكدادانه‌كان ڕابگیرێت و ڕێگه‌ له‌وه‌ بگیرێت كه‌ شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب و كورد ڕوبدات و كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی حیوار و لێكتێگه‌یشتن و به‌ شێوازی ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ش له‌كاتێكدایه‌،  مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ڤاتیكان و دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا لویسی چوارده‌یه‌م له‌باره‌ی رۆژاڤای كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاند،  داوام له‌ پاپای ڤاتیكان كرد به‌ هێزی مه‌عنه‌وی خۆی پشتیوانیمان بكات.

 

 


ڕیکلام