تۆڕی هەواڵی "بی بی سی" بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پلانی هەیە کۆتایی بە پێدانی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٣٠ـی ئەیلولی ئەمساڵدا، کە هەمان ئەو ڕۆژەیە بڕیارە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بەتەواوی لە عێراق بکشێنەوە.
بی بی سی ئەوەشی ئاشکراکردوە: پێنتاگۆن لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە نیازی نوێکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەیان نییە.