بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ئەمساڵ خۆیان ناونووس کردووە بۆ پرۆسەی حەج کەوا زیاتر لە 1600 کەس نامەیان بۆ نێردراوە و ئاگادار کراوەنەتەوە، تاوەکو کەم و کوڕی و هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن بەڵام تاوەکو ئێستا نامەکانیان نەکردووتەوە و گۆرانکارییان نەکردووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لەرێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یاخود هەژماریان له كورد پاس KRDPass سه‌یری فۆرمه‌كانیان بكه‌نه‌وه تاوه‌كو بزانن ئایا نامه‌یان بۆ چووه یاخود نا.
له كۆتایی راگه‌یندراوه‌كه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر كه‌سێك كه نامه‌ی بۆ گەڕابێتەوە و گۆرانكاری نه‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وا ناوه‌كه‌ی ناچێته تیروپشكه‌وه بۆیه گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمیان پێكه‌ش كردووه و نامەی ئاگادار کردنەوەیان بۆ چووە، پێداچوونه به ناوه‌كانیان بكه‌ن له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه تاوه‌كو دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان كه‌م و كوڕی هه‌یه یاخود نا.