لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی ژمارەیەک کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین تر بەسەردەکاتەوە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی دەربڕینی وەفاو پێزانین بۆ مێژووی پڕ لە شانازییان لە وڵاتی سوید، سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی چەند کەسایەتی و تێکۆشەرێکی دێرین و خانەوادەی شەهیدانی کرد.

لەو سەردانە جیاجیایانەدا هەریەک لە هەڤاڵان  سامان شاسوار کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین و، برای شەهید بورهان، دکتۆر قادر حەمە شەریف فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر، هیوا سور، فەریدون قارەمان، سالم رەمەزان تێکۆشەرانی دێرین، خاتوو شادیە حەیدەری پەرلەمانتاری پێشووی سوید.

عەبدوڵا حەمدی فەرماندەی دێرین لە سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ، خاتوو پەیمان حەمە تاتە خوشکی شەهید ، کەمال محەمەد ، کامەران رەشاد، ناسراو بە کامەران کەرکوکی تێکۆشەرانی دێرین ، حەمە رەزاو کەژاڵ خان ، ئیسماعیل چیمەنی رێکخستنی دێرین.

ئارام فەرەقولی  پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر.
کاک هەڤاڵی سەید حەسەن و، کاک سەرکەوت.
سامان نەجم میدیاکار ،  عوسمان گاخۆریی 
کاک ئەیاد خوشکەزای شەهیدی فەرماندە خەلیل وەهاب.

هەروەها چاوی کەوت بە کاک هەڵبەست کوڕی هونەرمەند مامۆستا حەمەساڵح دیلان و، بە کەسایەتی و پێشمەرگەی دێرین کاکە عەبەی کاریکاتێریست و، لوقمان برای شەهیدی فەرماندە خەباتە بچکۆل و، تێکۆشەری دێرین عەدنان گلی و، ئیسماعیل عەوڵا کەرکوکی.

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە بەسەرکردنەوەکانیدا جەختی کردەوە لە گرنگی مێژووی ئەو تێکۆشەرانە کە ئازادی بۆ کوردستان هێناو قۆناغێکی نوێی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر کرد وتی یەکێتی بەچاوی رێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئێوەمانان دەڕوانێت و ئێمە مانانیش قەرزاین خەبات و قوربانیدانی ئێوەین و هیوای سەلامەتی و سەرفرازی بۆیان خواست.


ڕیکلام