کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات بارانبارینی بەخۆڕ لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.
کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی باکوور و ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، بارانی مامناوەند و بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ دروستبوونی هەورەبروسکە، هەروەها خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە ٥٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، تا کۆتایی هەفتەیەش بارانبارینی بەخوڕ بەردەوام دەبێت و رەوشی کەشوهەوا بە ناجێگیریی دەمێنێتەوە.
کەشناسی دەڵێت، تاڕادەیەک کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەگەڕێتەوە، بەڵام ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت.