عەبدولرەحمان جەزائیری: قۆناغی داھاتووی دەستگیرکردنەکان دەگاتە باڵاترین پلەکان

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەبدولرەحمان جەزائیری، سەرۆکی دەستەی سیاسی رەوتی عەشایری نیشتمانی لە عێراق دەڵێت، "مەترسدارترین شت پێکەنینی عەلی زەیدییە لەگەڵ سیاسییەکان وەک پرۆتۆکۆلێکی تەکنیکی، کە دواتر دەستگیردەکرێن".

ئاماژەی بەوەشداوە: لەگەڵ ئەوەی لەسەر مێز دادەنیشین و باسی لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت دەکەن، بەڵام ئەوە هیچ ناگۆڕێت لەوەی ئەگەر دواتر لەلایەن دادگاوە داوابکرێن، دەستگیردەکرێن.

ئەوەشی ئاشکراکردوە: قۆناغی داهاتووی دەستگیرکردنەکان دەگاتە باڵاترین پلەکان، بەجۆرێک دوورنیە سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەستگیربکرێت، بە دووری مەزانن ئەگەر سەرۆک کۆمار دەستگیربکرێت لە نەتەوەی کورد، چونکە ئەو دۆسییانەی ئێستا هەڵدەدرێنەوە لە مەترسیدارترینەکانن.

لە کۆتایی قسەکانیدا جەزائیری باسی لەوەشکردوە: ویلایەتە یەکگرتووەکان پێداگری دەکات و لیست و ناوی هەیەو ژمارەی هەموو ئەو موڵکانەی لایە کە بەرپرسانی عێراق لە دەرەوەو ناوەوەی عێراق هەیانە، وتیشی، ئەمریکا لەڕێی بالێۆزخانەکەیەوە لە بەغداد لە ساڵی ٢٠٠٣ وە، بە وردی بەدواداچوون بۆ هەموو وردەکارییەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات.


ڕیکلام