لە لوبنان جارێکی دیکە چەند ئامێرێکی پەیجەر تەقینەوە

  2024-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جارێكی دیکە ژماره‌یه‌ك ئامێری په‌یوه‌ندیكردن (په‌یجه‌ر) له‌ لوبنان ته‌قینه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانکردەوە،  لە بەیروتی پایتەخت چەندین ئامێری په‌یوه‌ندیكردن پەیجەر تەقیونەتەوە و برینداری هەیە و تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە چەندین ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر لە لوبنان تەقێنرانەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس بریندار بوون و 9 كەسیش كوژران.


ڕیکلام