نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل سیستمی بەرگری ئاسمانی چەند دامەزراوەیەكی گرنكی وزەی ئێرانی تێكشاندووە

  2024-10-27  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" لەزاری بەرپرسانی ئێران و ئیسرائیلەوە بڵاویكردەوە، هێرشەكانی ئیسرائیل سیستمی بەرگری ئاسمانی دەوروبەری پێگە گرنگەكانی وزەی لە ئێران وێرانكردووە، بەڵام خۆی لاداوە لە كردنە ئامانجی دامەزراوەكانی.

لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی ئێرانیشدا لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ محمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وەڵامی دوژمنكاری زایۆنی یەكلابووەتەوە، لەچوارچێوەی مافی رەوای بەرگریكردن لە خۆمان.

محمەد باقر قالیباف ئاماژەی بەوەشکردووە، "كردەوە سەربازییەكەی زایۆنی دژی ئێران شكستخواردوو بووەو، بۆتە شكستێكی تری ئەو رژێمەو زایۆنییەكان هیچ دەستكەوتێكیان بەدینەهێناوە، جگە لە كۆمەڵكوژی و كوشتنی ژن و منداڵ لە غەززەو لوبنان"