مووشه‌كێك له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ مووشه‌کێک ئارسته‌ی ئیسرائیل كرا؛ هاوكات زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ته‌لئەبیب و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ لێ ده‌درێت.

سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، ئەمشەو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تێبینی مووشەكێكی كردووە كە لە یەمەن هەڵدراوە بەرەو ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە مووشەكەكەی یەمەن، ئەمشەو دوو مووشەكی دیكەش لە باشووری كەرتی غەززە ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كراوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا كە دوای هەڵدانی مووشەكەكان، له‌ ته‌لئەبیب و قودس و شارەكانی دیكەی ناوەڕاستی ئیسرائیل زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

جەختیشی كردەوە كە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی رووبەڕووی سەرجەم مووشەكەكان ببێتەوە و بەبێ زیان، بیانخاتە خوارەوە.


ڕیکلام