رۆیتەرز: ئەمریکا داوای لە شەرع کردووە ئەوپەڕی نەرمی بنوێنێت لەگەڵ داواکارییەکانی هەسەدە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی رۆژئاواییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا کردووە، ئەوپەڕی نەرمی و نەرمی نیشان بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئاماژەی بەوەشداوە، واشنتۆن رازییە بەو پێشکەوتنانەی لە پرۆسەی ئێستای یەکگرتنەوەدا بەدەست هاتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە ٢٩ی کانوونی یەکەم واژۆ کراوە.

باسی لەوەشکردوە، ئەو داوایەی ئەمریکا لە چوارچێوەی خواستی واشنتۆنەوە سەرچاوە دەگرێت کە پلەیەک لە ئۆتۆنۆمی بە کورد لەناو دەوڵەتی سوریادا بدرێت، بەبێ ئەوەی ئەمە ببێتە هەڕەشە لەسەر پێویستی بنەڕەتی بوونی دەسەڵاتێکی ناوەندی لە دیمەشق.

هەروەها، بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە کوردەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێشتا کێشە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە یەکلایی نەکراونەتەوە، دیارترینیان، میکانیزمی تێکەڵکردنی شەڕڤانانی هەسەدە لە دامەزراوە سەربازییەکان و چارەنوسی چەکە قورسەکان و رێوشوێنەکانی پەیوەست بە دەروازەیەکی سنوری لەگەڵ عێراق، کە بە شادەمارێکی ئابوری گرنگ دادەنرێت بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.


ڕیکلام