نزیک دەبینەوە لە ساڵێ نوێ بەڵام هێشتا چارەنوسی سێ مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادیارە، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت، "مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ لەمساڵدا خەرج ناکرێت".
فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لەمساڵدا خەرج ناکرێت، تەنها مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت کە رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست پێبکات.
سەبارەت بەوەی ئایا رێگە چارە ماوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەدا: بەڵێ چارەسەر ماوە، ئەویش ئەوەیە کاتێک شاندی دانووستانکاری ئێمە گفتوگۆ دەکەن لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە دەکەن، ئەوە بکەنە مەرج کە پێویستە ئەو دوو مووچەیەی ساڵی 2025 نەدراوە بکرێتە ماددەیەک لەناو بودجەی ساڵی 2026، کە ئەویش ترلیۆنێک و 900 ملیار دینار زیاد دەکرێت بۆ بەشە بودجەی هەرێم، بۆ دانەوەی مووچەی هەردوو مانگی 11 و 12ی ساڵی 2025، تەنها ئەو ڕێگەیە ماوە".