هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سوریا ڕایانگەیاند، هەسەدە نیەتی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی نییە و نایەوێت گفتوگۆکانی رێککەوتنی 10ـی ئازار بەرەوپێشبچێت.
هاكان فیدان رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شیبانی هاوتا سورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر هاریكاری ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا و پرسی تێكه‌ڵ بوونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ سوپای سوریا گفتوگۆیان كردوه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هه‌سه‌ده به‌نیاز نییه تێكه‌ڵ به‌سوپای سوریا ببێت.
لایخۆشیه‌وه ئه‌سعه‌د شەیبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا دوپاتیكرده‌وه كه تاوه‌كوئێستا هیچ ئیراده‌و خواسانێكی هه‌سه‌ده به‌دینه‌كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی 10ـی ئازار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه وه‌ڵامێكیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كه پێگه‌یشتوه و وایشی هه‌ردواكه‌وتنێك له‌پرسی تێكه‌ڵابوونه‌كه ده‌بێته مایه‌ی سته‌مكاری بۆ ناوچه‌ی جزیره.