فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە بەهۆی سەری ساڵەوە شەش رۆژ دەکرێت بە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکاندا
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، تا ڕۆژی شەممە، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
دەشڵێت: هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت، لە کاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.