دەزگا میدیایەکانی ویلایەتی ماساتشوستسی ئەمریکی چیرۆکی پیاوێکیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن نەهەنگێکى شینەوە قوتدراوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە و دواتر ڕزگاریبووە.
ئەو کەسە ناوی مایکڵ باکاردە بۆ دەزگاکان قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە قوڵایی ١٤ مەتر لە دەریادا سەرقاڵی مەلەکردنبووە و ئامێری هەناسەدانی پێبووە و لەناکاودا توشی لێدان و هەژانێکی توند بووە و ڕاستەوخۆ ئاسۆی بینینی نەماوە و تاریکی دەوری داوە.
ئەو پیاوە دەڵێت لەو کاتەدا وام هەستکرد توشی هێرشی قرشبوومەتەوە و هەستى مردنم بۆ دروستبوو بیرم لە منداڵەکانم کردەوە و بەڵام توشی هیچ پێکانێک نەبووم بە هۆی ددانەکانیی قرشەوە بۆیە ڕاستەوخۆ هەستم کرد کە لە ناو دەمی نەهەنگێکدام و کە دەیویست بە تەواوی قوتم بدات.
مایکڵ لە درێژەى گێڕانەوەکەیدا دەڵێت ماوەى ٣٠ چرکە لەناو دەمیدا بووم و دواتر کاتێکم زانی بردمییە سەر ئاوەکە و لە دەمی فڕێیدام ، لەو کاتەدا هاوڕێیەکى کە لە سەر بەلەمێک بووە ڕزگاریکردووە.
هاوکات تشارلز ستورمی زانای زیندەزانی دەریا ڕایگەیاندووە، ئەم جۆرە هێرشانەی نەهەنگ بۆ سەر مرۆڤ زۆر دەگمەنن و نەهەنگەکان زیاتر پۆلە ماسی گەورە دەخۆن.