وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر دەڵێت، هەولێر لە دۆخێکی مەترسیدایەو لە دوو رۆژی دیكە بڕیار لە رێكار و رێنمایی نوێ لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدەن
ھێمن قادر، جێگری پارێزگار ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "دوو رۆژی دیكە وادەی بڕیار و رێكارەكان تەواو دەبێت كە پێشتر بۆ خۆپارێزی بڵاومان كردووەتەوە، بۆ رێكار و رێنمایی نوێ لەگەڵ قایمقامەكانی سنوورەكە كۆدەبینەوە و راوێژ دەكەین، ھاوكات لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆن كۆدەبینەوە، لە شەممەی داھاتووەوە بەرنامەی نوێمان دەبێت".
جەختیكردەوە: "رێگای نێوان ھەولێر و پارێزگاكانی دیكەی كوردستان و عێراق بە داخراوی دەمێننەوە، چونكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ھەولێر و ھەموو پارێزگاكان رووی لە ھەڵكشانە".
جێگری پارێزگاری ھەولێر، داواشی لە ھاووڵاتییان كرد، خۆیان بپارێزن، بۆ ئەوەی ناچارنەبن جارێكی دیكە قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو رابگەیەنن.
راشیگەیاند: "ئێستا كۆرۆنا لە ھەموو گەڕەكەكانی ھەولێر ھەیە، ئەمەش ئاماژەیە كە ھەولێر لە دۆخێكی مەترسیدار دایە".