هاتوچۆی عیراق: حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌یه‌ جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

  2023-05-26  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی عیراق رایگه‌یاند، ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانی لە ناو عیراق گەیشتوونەتە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل جگە لە هەرێمی كوردستان.

عه‌مید زیاد قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی هاتوچۆی گشتی عیراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌ به‌غدا ده‌گاته‌ چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل، به‌گشتیش حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق، جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

باسی لەوەشکردوە، بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ جوڵه‌ی ماتۆڕسكیل و توكتوك به‌مزوانه‌ ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌شێكیش له‌و بڕیارانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بون به‌تایبه‌تی ماتۆڕسكیل.

سێشه‌ممه‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ بواری ڕێكخستنی هاتوچۆی پایته‌خت و شاره‌ گه‌وره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی و ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش هاورده‌كردنی چەند جۆرێک لە ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.


ڕیکلام