ئەبوبەکر هەڵەدنی: بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەی پارەیە

  2024-03-29  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەریم بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەڵێت، "گەر خەمی فەرمانبەری هەناسەساردتان بوایە کۆمپانیاکانتان ناچار دەکرد ئەو شوقانەی دەیفرۆشن بەنرخێکی گونجاو ودرێژ خایەن بدرێت بەمامۆستا و فەرمانبەر".

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت: بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆدوومەبەستە:
١/بانگەشەی هەڵبژاردن
٢/کۆکردنەوەی بڕێک پارە لەڕێگەی ڕسومات.

دەشڵێت: زەوی باش نەماوە هەمووی کرا بەگوندو سیتی وشوقە بۆنمونە لەشارێکی وەک سلێمانی شوێنی باش نەماوە دەبێت لای تاسڵوجە یان نزیکی عەربەت دابەشبکرێت کە خزمەتگوزاری نیە ولای کەڵەوانانی تاسڵوجە ئەو زەویانە بیست بۆسی گەڵای ئەمریکی دەکەن.

باس لەوەشدەکات: گەر خەمی فەرمانبەری هەناسەساردتان بوایە کۆمپانیاکانتان ناچار دەکرد ئەو شوقانەی دەیفرۆشن بەنرخێکی گونجاو ودرێژ خایەن بدرێت بەمامۆستا و فەرمانبەر،نەک شوقەیەک کۆمپانیاکان بەدەدەفتەر وهەشت دەفتەر بیفرۆشن وهەتاهەتایەش هاوڵاتی دەبێتە کرێچی لەڕێگەی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری کەزۆر گرانە،ئەوە بێجگە لەوەی کەپشکی حزبی دەسەڵاتدار ھەیە لەهەموو ئەوشوقانەی دروست دەکرێت.

هەڵەدنی پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتیان و مووچەخۆران دەکات و دەڵێت: تکایە هاوڵاتی ئازیز مەخەڵەتێ ،،سی وسێ ساڵە دەسەڵات درۆت لەگەڵ دەکەن ،لەئەوروپا حزب وکەسایەتیەکان کەدرۆیان لەگەڵ دەنگدەرانیان کرد سزا دەدرێن و تەنانەت ناچار دەکرێن دەستبەرداری کاری سیاسیش ببن،کەچی لای خۆمان درۆزنەکان پاداشت دەکرێن وڕۆژ بەڕۆژ ملیان ئەستورتر ولوتیان لە ئاسمان وبێباک تر دەبن بەرامبەر گەلەکەیان...


ڕیکلام