لە پزیشکی دادی سلێمانی پیاوێک بە چەقۆ بەشێکی ملی خۆی دەبڕێت

  2020-10-23  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پیاوی تەمەن سەرو شەست ساڵ لە توالێتی پزیشکی دادی سلێمانی بە چەقۆ بەشێکی زۆری ملی خۆی بڕیوە و لە ئێستاشدا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی.

پۆلیسی سلێمانی لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەو پیاوە سەردانی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە و داوای لە پاسەوانەکانی ئەو فەرمانگەیە کردووە رێگەی بدەن بچێتە توالێت، بەڵام دوای ماوەیەک دواکەوتن لە توالێتەکە پاسەوانەکان دەچن، دەردەکەوێتئەو کەسە بەشێکی زۆری ملی خۆی بە چەقۆ بڕیوە.

پۆلیسی سلێمانی دەربارەی ڕوداوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە خەڵکی شاری سلێمانییە و کەسوکارەکەی ناسراون، لەئیستاشدا نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، بەڵام مەترس لەسەر  ژیانی دروستبووە.



ڕیکلام