حكومەتی هەرێم بۆ دوو تەوەری جیاواز كۆدەبێتەوە

  2020-11-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراق و پەیڕەوێك تایبەت بە ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان دەكات.


بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، كۆبوونەوەكە  بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت دەبێت. 

وابڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا  داهات و خەرجییەكانی هەرێم و دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكات. 

هاوكات هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) باسی لێوە دەكرێت. 

هەرچەندە زیاتر لە 40 رۆژە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە، بەڵام حكومەتی هەرێم لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی موچەی وەك تەوەری گفتوگۆ دیاری نەكردووە.